Heman Hussein Yaseen
27 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و بڕیارە لە دانیشتنەکەدا، پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، تەوەری دانیشتنەکە بریتییە لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
لە دانیشتنەکەدا شاندێکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەیوان عەلی بەشدارە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
هاوکات پڕۆژە یاساکە لە ١٨١ ماددە پێکهاتووە و سەرجەم بوارەکانی خوێندنی لەخۆ گرتووە لەوانە، خوێندنی ئەهلی، حکوومیی، قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، پەیمانگا حکوومیی و ئەهلییەکان.