Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە سێ کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی ١٥ و فەوجی دوو لە لیوای ٧١ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە سنووری کارگێڕیی رۆژئاوای نەینەواوە.
باس لەوەشکراوە کە سێ کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن و ھەڵگریی رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.