Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، راکان جبوری رایگەیاند کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، دوو ھەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی هێزەکانی ئەمنیی سەربە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی، هەروەها حەشدی شەعبی، بێوەژنان، ھەژاران و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت.
راکان جبوری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پارێزگای کەرکووک پڕۆژەی ستراتیجیی جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی بنبڕکردنی ھەژاری و گوتی:
"چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بوودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیین خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاووڵاتییانی شاری کەرکووک بکەین".
گوتیشی: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، دوو ھەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی هێزەکانی ئەمنیی سەربە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی هەروەها حەشدی شەعبی، بێوەژنان، ھەژاران و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت".