Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
نیویۆرك - AA
له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، په‌رستگایه‌كی جوو ده‌رگاكانی به‌ڕووی موسڵماناندا كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی.
په‌رستگاكه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی 55ی مانهاتان، ده‌رگاكانی به‌ڕووی موسڵمانانی ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی.
به‌رپرسانی په‌رستگاكه كه به‌مه‌به‌ستی هاوبه‌شی خه‌می موسڵمانان له دوای هێرشه‌كه‌ی نیوزلاند هه‌ڵساون به كردنه‌وه‌ی په‌رستگاكه به‌رووی موسڵماناندا رایانگه‌یاند: "ئێمه دراوسێین، دۆستین، هاوبه‌شی خه‌متانین".
له‌كاتی نوێژه‌كه‌دا ژنێكی جووی له‌چك به‌سه‌ر له‌به‌رده‌م په‌رستگاكه‌دا راوه‌ستابوو و دروشمی "دراوسێ جووهكانتان له پاڵتاندایه"ی به‌رزكرده‌وه.
له ناو په‌رستگاكه‌دا موسڵمانان و جووه‌كان به‌یه‌كه‌وه ته‌وقه‌یان كرد و، په‌یامییان بڵاوكرده‌وه.

