Zana Natık Kerem
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی مەترسی لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، نزمترین ئاستی لە ١٤ مانگی رابردوودا تۆمارکرد و بە ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەئێستادا ترسی خستنەڕووی نەوتی زیاتر لە بازاڕەکانی جیھاندا لای بەرھەمھێنەرانی نەوت دروستبووە کە لەوانەیە بە ھۆیەوە ناچار بن بە دوایین رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێناندا بچنەوە.
لە حەوتی ئەم مانگە، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە ئاستی بەرھەمھێنان بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە.
لە کاتژمێر ٠٨:١٦ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٥٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە ھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بە ٤٩ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.