Miraç Kaya,Burak Akay
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
باڵكئهسیر/چاناككاله - AA
له ئه‌نجامی كاره‌كانی پاككردنه‌وه، چڵمی ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی باشووری ده‌ریای مارمارا ئێجگار كه‌م بووه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو زۆر به‌چڕی ده‌بیندرا.
له میانی پڕۆژه‌ی كاری ده‌ریای مارمارا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیی توركیا بەڕێوەدەبرێت، كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ئاوییه‌كانی ده‌ریای مارمارا كه له هەشتی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه له هه‌فته‌ی چواره‌مدا، به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. له‌م میانه‌یه‌دا، ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌ترسێجا چڵمی ده‌ریا له ٥٩٢ ناوچه‌ی ده‌ریای مارمارا كۆكراوه‌ته‌وه و له‌ناو براوه.
له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناراوه‌كانی بورسا، باڵئهسیر، یۆڵۆڤا و چاناككاله هاووڵاتییان ده‌ستیان كرده‌وه به راوه‌ماسی، مه‌له‌كردن له‌ناو ده‌ریا و پیاسه‌كردن به كه‌ناری ده‌ریادا.
مامۆستا له به‌شی ته‌كنه‌لۆجیا و زانسته دهریایییهكانی زانكۆی ١٨ی ئادار/چاناككاله، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌دنان ئایاز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌چێت. ئێستا چڵمی ده‌ریا له گه‌رووی چاناككاله كه‌م بووه‌ته‌وه. دواتر ده‌توانین له به‌شی دواوه له دوای به‌نده‌ری ته‌كه ده‌توانین بڵێین چڵمی ده‌ریا له سارۆزیش ناهێڵین".
لەلایەن خۆیەوە هاووڵاتی تایڵان ڤارۆڵوش کە پیشەی ماسیگرە گوتی: "هیوادارین له رێگای ئه‌م كارانه‌وه چڵمی ده‌ریا كۆبكرێته‌وه و نه‌مێنێت و جوانییه‌كه‌ی جاران بۆ ده‌ریای مارمارا بگه‌ڕێته‌وه".