Mesut Karaduman
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ته‌كیرداغ – AA
چڵمی ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای ته‌كیرداغ كه له دوێنێوه ده‌ستی كردووه به كۆبوونه‌وه، چڕتر بووه‌ته‌وه.
دوێنێ چڵمی ده‌ریا له ناوچه‌ی ماسیگره‌كان له كه‌ناراوه‌كانی ته‌كیرداغ كۆبۆوه كه ده‌مێك بوو نه‌بیندرابوو.
كۆبوونه‌وه‌ی چڵمهكه ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام بوو و له ناوچه‌ی ماسیگره‌كان و ده‌ورووبه‌ری كه‌ناراوه‌كان چڕتر بووه‌ته‌وه.
له میانی "پلانی كاری ده‌ریای مارمارا" كه وه‌زارتی ژینگه و شارسازیی توركیا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ریای مارمارا له چڵمی ده‌ریا ده‌ستی پێكردووه، پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ته‌كیرداغ-یش له چڵمی ده‌ریا ده‌ستی پێكردووه.
له میانی كاره‌كانی ئه‌مڕۆدا، ١٥٢ مه‌تر سێجا چڵمی ده‌ریا كۆكراوه‌ته‌وه.