Muhammed Bilal Kenasari
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگەیاند كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی منبج درێژه‌ی هه‌یه.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، ناوێرت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به منبج دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو گرووپی كاری توركیا-ئەمریکا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌ته‌وه و، كۆبوونه‌وه‌كان له 4ی حوزه‌یراندا له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له واشنتۆن سازده‌كرێت.
ناوێرت باسی له‌وه كرد كه هێشتا نه‌گه‌یشتوون به هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا و، گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نیگه‌رانی هاوبه‌شی له‌سه‌ره به سووریاشه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزەر ناوێرت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه لایه‌نه‌كان نه‌خشه‌رێگا له‌باره‌ی منبج داده‌ڕێژن.
4ی حوزه‌یرانی داهاتوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له واشنتۆن كۆده‌بنه‌وه.