Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
به‌هۆكاری هێرش له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی "دوایین هێرشی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل" داوای كۆبوونه‌وه‌ی بەپەلەی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر ئیسرائیل، له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا گه‌وره‌ترین هێرش بوون و رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه كراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل لە ئیسرائیل، و حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین به به‌رپرسیار دابنرێت له رووداوه‌كان، چونكه رێگه‌ی پێداون.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشەممە كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت.