Mücahit Aydemir
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
قودس - AA
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئێلی کۆهین لە دوای ئەو مووشەکانەی کە لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، هۆشداریی دا و رایگهیاند: "با هیچ کەس تاقیمان نەکاتەوە".
ئێلی کۆهین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی سەبارەت بەو هێرشە مووشەکییانەی کە لە لوبنانەوە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیلی كرده ئامانج، بڵاوکردەوە.
کۆهین ئاماژەی بەوە کرد "ئیسرائیل رێگریی لەو مووشەکانە کردووە کە لە باشوور (کەرتی غەززە) و لە باکوورەوە (لوبنان)ەوە ئاڕاستەکران" و رایگهیاند: "ئەمە رێکەوت نییە. با هیچ کەس تاقیمان نەکاتەوە، سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەلەکەمان پێویستە دەیگرینەبەر".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەش کرد بانگهێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردووە بۆ ئەوەی لێدوانێکی روون سەبارەت بەو کەسانە بدەن کە بەرپرسن لە هێرشەکانی دژبە ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل ئەوەی راگەیاندبوو کە زنجیرە مووشەکێک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە چالاک کراوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لەدوای رووداوەکەوه تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی تهواوهتییهوه و هاوکاری ئەو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.
لە دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل دەستی بە تۆپبارانكردنی باشووری لوبنان کردبوو.