Rewa Mahmood Hasan
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی-AA
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانە بێمۆڵەتەکەی حهوتی کانوونی یەکەمی شاری کفریدا یەکێک لە خۆپیشاندەران بە گوللە گیانی لهدهستدا، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن و کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیركرا.
پۆلیسی شاری کفری دەستیكرد بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی گەنجێک بەناوی ئاکۆ سلێمان، کە یەکێک بوو لە خۆپیشاندەرانی شاری کفری و توانییان تۆمەتبارێک دەستنیشانبكهن، ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی یەکەم تۆمهتبارهكه، كه لەلایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئاکۆ داواكرابوو، خۆی رادەستی پۆلیس کرد و دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سهرچاوهیهك لەنێو پۆلیسی کفرییەوە دەستیكهوتوون، کەسەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوه و ئاماژەی بەوە داوە، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە بە ئاراستەی خۆپیشاندەران تەقەی کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، تۆمهتبارهكه لەئێستادا بەتاوانی کوشتن و بەپێی ماددەی ٤٠٥ی یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرکراوە.
بەشێک لە خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانە بێمۆڵەتەکەی حهوتی کانوونی یەکەم لەکفری، چوونە بەردەم بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و لەئاکامدا گرژیی كهوتهوه و تهقه دروستبوو، بههۆی تهقهكانیشهوه گەنجێک بەناوی ئاکۆ سلێمان کوژرا.