Abdullah Abdulmanaf Shukur
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتهكه لە راگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٩٧ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٨٥٦ هەزار و ٧٢٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٩٩ هەزار و ٧٤٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٣ هەزار و ٧١٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٧٦٣ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.